بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رووداو وتی: "رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك سه‌رناگرێت".
وتیشی: "رێككه‌وتنی پارتی و به‌ره‌ی توركمانی بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێك پارێزگاری كه‌ركوك لای كورد بێت و ساڵێك بۆ توركمان و ساڵێك بۆ عه‌ره‌ب پچڕپچڕكردنی كه‌ركوكه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "رێككه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڕاجكردنی كه‌ركوكه كه خۆیان پێی ده‌ڵێن دڵی كوردستان".
راشیگه‌یاند كه "یه‌كێتی به ده‌نگی خه‌ڵكی كه‌ركوك زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و پارتی و به‌ره‌ی توركمانی ناتوانن په‌راوێزی بخه‌ن و له ماف و به‌ركه‌وته‌ی خۆی خۆشنابێت".
ئه‌م لێدوانه‌وه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتوون و ئێستا خاوه‌نی چوار كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكن و چاوه‌ڕوانی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی له‌و پارێزگایه.
یەکێتی:
ڕێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی هەڕاج کردنی کەرکووکە قبووڵی ناکەین
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی پارتی و به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك هاته ده‌نگ.
News ID 50955
Your Comment