AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٠ ٠٨:٠٠

ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر؛

زەنگان، شاری پیاوانی نمەکی باشتر بناسین

زەنگان، شاری پیاوانی نمەکی باشتر بناسین

زەنگان یەکێک لە شارە مێژووییەکانی ئێران کە لە ئەم ڕاپۆرتەدا دەیخەینە بەر باسەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری زەنگان ناوەندی پارێزگای زەنگانە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران. لە ئەو شارەدا شوێنی گەشتیاری مێژوویی، فەرهەنگی و سروشتی بە فراوانی دەبینرێت.

شاری زەنگان یان خود زەنجان لەگەڵ پارێزگاکانی گیلان، ئەردەبێڵ، قەزوین و کوردستان دراوسێیە و لە بەر بوونی کانگای ئاسن و کانگاکانی دیکە لە باری ئابوورییەوە پارێزگایەکی دەوڵەمەند دێتە ئەژمار و خەڵکەکەی بە زمانی تورکی دەئاخێڤن.

ئاسەواری مێژوویی شاری زەنجان

گومەزی سوڵتانیە

یەکێک لە ئاسەوارە هەرە بەرچاوەکانی شاری زەنجان گومەزی خشتی بە ڕواڵەتی کاشی شینە کە بە ناوی گومەزی سوڵتانیە دەناسرێت. ئەو گومەزە گەورەترین گومەزی خشتی جیهانە و لە لیستی میراتی فەرهەنگی یۆنێسکۆ تۆمار کراوە.

مۆزەخانەی خەڵکناسی زەنگان

لە سەردەمانی ڕابردوو کە هیچ هەواڵێک لە تەکنۆلۆژیا نەبوو خەڵک ناچار بوون تا جلوبەرگ و دەفرەکانیان ببەنە ڕووباری نزیک ماڵەکانیان بیشۆن و لە زەنگانش شوێنێکی گشتی بۆ ئەو کارە لەبەرچاو گیرابوو و ئێستا هەمان شوێن بووەتە مۆزەخانەی جلشۆرخانە لە ئەو شارە.

زەنگان، شاری پیاوانی نمەکی باشتر بناسین

بازاڕی نەریتی زەنگان

یەکێک لە سەرەنج راکێشترین بازاڕەکانی ئێران بازڕای نەریتی زەنگانە کە نازناوی درێژترین بازاڕی ئێرانیشی هەیە.

قەڵای بهستان و دووکەڵکێشی جن

ئەو قەڵایە یەکێک لە ئاسەواری مێژوویی زەنگانە و لە شاری ماهنشاندایە و بە هۆی نزیکی بە گوندی بهستانەوە ئەو ناوەی لەسەرە و ڕواڵەتێکی زۆر سەیرو سەمەری هەیە. دووکەڵکێشی جن دیاردەیەکی زەویناسییە کە بەهۆی لەناوچوونی وردە وردەی خاکەوە دروست بوووە. دووکەڵکێشی جن منارەی بەرز و ناسکی هەیە.

مزگەوتی گشتی زەنگان

ئەو مزگەوتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕ و لە لای بازاڕی ئەو شارەیە و بە کاشتی حەوت ڕەنگ جوانکاری تایبەتی بۆ کراوە.

زەنگان، شاری پیاوانی نمەکی باشتر بناسین

مۆزەخانەی کۆنینەناسی پیاوانی نمەکی(خوێیی)

ئەو بینایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕەکان. لە ئەو مۆزەخانە پیاوانی نمەکی (کە بە شێوەی سروشتی بە خوێ مۆمیایی کراون لە سەردەمێکدا کە لە کانگای خوێ کاریان کردووە و بە شێوەی سروشتی مۆمیایی بوون) کە مۆمیایین دەخرێنە بەرچاو بینەرانەوە.

پردی میربەهائەدین

ئەو پردە یەکێک لە کۆنترین پردەکانی شاری زەنگانە و لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕ و بەتواوەتی لە خشت چێ کراوە.

دیاردە سروشتییەکانی شاری زەنگان

توپۆڵکەی ئالا داغ لار

ئەو تەپۆڵکە لە لمی ڕەنگاوڕەنگ دروست بووە و زۆر سەرەنجڕاکێشە. تەپۆڵکەکە لە لمی کەسک، سوور، سپی، زەرد و پرتەقاڵی چێ بووە و لە کاتی بارینی باران و تەڕ بوونیدا زۆر سەرەنجڕاکێشتر دەنوێنێت.

دەریاچاەی پەری

تەنیا دەریاچەی سروشتی زەنجانە و بە دەریاچەی سوێر گول و جەندەقلووش بەناوبانگە و لە شاری ماهنشانە.

ئەشکەوتی کتلەزور

ئەو ئەشكەوتە گەورەترین ئەشکەوتی وشکی – ئاوی لە جیهانە و قەندیلی ڕەنگاوڕەنگی جۆراوجۆری هەیە.

تاڤگەی شار شار

ئەو تاڤگەیە لە نێو کێوی بەردینەیەوە دێتە دەرەوە و جوانییەکی تایبەتی هەیە.

زەنگان، شاری پیاوانی نمەکی باشتر بناسین

ڕووباری غەزل ئۆزەن

ڕەنگی ئەو ڕووبارە بە پێچەوانەی ڕەنگی ئاسایی ڕوووبارەکان، ڕەنگی بەرەو سوور دەڕوات.

زەنگان خاوەن کەشوهەوایەکی ساردە و باشترین وەرز بۆ سەفەر بۆ ئەو پارێزگایە ورزی بەهارە. بەناوبانگترین سەوقاتی شاری زەنگان یەکێک چەقۆی زەنگانە کە لە ئێران و جیهاندا ناوبانگی هەیە و یەکێکیشی مسی زەنگانە کە نازناوی جیهانی هەیە.

News ID 50859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha