AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٨ ١٤:٠٠

نوێترین زانیاری لە هێرشەکەی ئەنقەرە بۆ سەر عێراق:

پێشڕەوی 15 کیلۆمەتری تورکیا لە خاکی هەرێم لە دوو هەفتەدا

پێشڕەوی 15 کیلۆمەتری تورکیا لە خاکی هەرێم لە دوو هەفتەدا

بە گوێرەی نوێترین لێکدانەوەکان لە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم، ئەرتەشی تورکیا، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا 15 کیلۆمەتر لە خاکی هەرێم پێشڕەوی هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی تورکیا کە لە بەهاری ڕابردوو بەڵێن ئۆپراسیۆنێکی گەورەی سەربازیی لە دژی پەکەکە لە اکی هەرێم دابوو، بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەندێک ناوەندی سەربەخۆ، 15 کیلۆمەتری دیکە لە خاکی هەرێم پێڕەوای کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ئەو ناوچە تا ئێستا بچووکترین کاردانەوەیەکیان بە هەوڵە سەربازییە نوێیەکانی تورکیا نەبووە.

کۆمەڵگای گرووپە ئاشتیخوازەکان یان سی پی تی، دامەزراوەیەکی سەبرخۆی ئەمریکی، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کە لە ئیکس بڵاو کراوەتەوە، لە پێشڕەوی زیاتری ئەرتەشی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و کردنەوەی 7 بنکەی سەربازی نوێ هەواڵی داوە.

ئەو دامەزراوە هۆشداریی داوە لە ئەگەری درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێم، لەوانەیە زیاتر لە 600 گەند لە ئەو ناوچە جۆڵ بکرێن.

سی پی تی هەروەها لە بەرز بوونەوەی بەرچاوی هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 2024 هەواڵی داوە. سوپای تورکیا لە شەش مانگی ڕابردوودا نزیک بە 1100 هێرشی لە هەرێم ئەنجام داوە. ئەمە لە حاڵێکدا کە تورکیا لە ساڵی 2023 نزیک بە 1500 هێرشی لە خاکی هەرێم ئەنجام دابوو.

گۆڤاری نیوعەرەبیش لە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم هەواڵی داوە. هەندێک پەرلەمانتاری پارتی کە نوێنەری ئەو ناوچانەن کە لەلایەن وترکیاوە داگیر کراون، بە بیانووی پشووی هاوینەی پەرلەمان، لە ئاگادار نەبوونیان لە ئەو بارەوە هەواڵیان داوە و سەبارەت بە هۆکاری بێدەنگی راگرتنی هەرێم و پارتی قسەیان نەکردووە. بە گوێرەی هوەاڵی نیوعەرەب، هەندێک بەرپرسی عێراقیش نایانەوێت لێدوانی ڕوون لە سەر هەڵوێستی حکومەتی عێراق بدەن.

هەوالدەری شەفەق نیوز، نزیک لە پارتیش پێشڕەوی تورکیا لە خاکی هەرێم و دامەزراندنی بنکەی نوێ لە ئەو ناوچەیان پشت ڕاست کردووەتەوە.

ئەو هەواڵدەرییە ئاماژەی داوە کە پێشڕەوی ئەرتەشی تورکیا لە خاکی عێراق لە ساڵی 2019ەوە بە پێی ڕێککەوتنی نافەرمی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا ئەنجام دراوە بەڵام ئاستەکەی زیادی کردووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم هەواڵدەرییە، لە نێوان 5000 بۆ 10000 هێزی سەربازی تورکیا لە خاکی هەرێم جێگیرە.

بە گوێرەی راپۆرتی پێشووی دامەزراوەی سی پی تی ئەمریکا، تورکیا دەیەوێت بەرزاییەکانی گارە و حەفتانین لە پارێزگای دهۆک داگیر بکات کە لە ئەو ئەگەرەدا، حکومەتی هەرێم کۆنترۆڵی زیاتر لە 75 لەسەدی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدات.

News ID 50845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha