AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٦ ٠٩:١٢

مامۆستای زانکۆی پێن:

کەمینەکانی هەرێم بوونەتە ئامێری دەستی پارتە گەورە کوردەکان

کەمینەکانی هەرێم بوونەتە ئامێری دەستی پارتە گەورە کوردەکان

گرگوری کرۆچک پێی وایە کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکان لە هەرێمی کوردستان بوونەتە ئامێری سیاسی بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندی دوو حزبی پارتی و یەکێتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر گرگوری کروچک، مامۆستای زانکۆی پێن و کارناسی پرسەکانی کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم، لانیکەم دوو جار، بەهۆی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لەسەر ژمارەی کورسی کەمینەکان لە پەرلەمان دواکەوتووە، ئەو کێشەگەلەی هاوپەیوەند بە بەرژەنوەدی سیاسی کەمینەکان بۆ ئەو حزبە وەسف کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەستێوەردانی دادگای فیدراڵ لە ئەو بابەتە پێی وایە ئەو بابەتە نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو دوو پارتە ئاگادارن لە ڕۆڵی گرینگی کەمینەکان لە بەرەوپێش بردنی سیاسەتەکانی خۆیانن.

ئەو مامۆستای زانکۆیە هەروەها دەڵێت کە هەرچەندە ئەو دوو پارتە هەوڵ دەدەن کەمینەکان لە بەرژەوەندی خۆیان بهێننە کایەوە بەڵام لە بەرانبەردا هیچ هەوڵێک نادەن بۆ دابینی بەرژەوەندی ئەوان بۆ نموونە ئێزدییەکانیان لە بەرانبەر داعش نەپاراست.

ژێدەر: کوردپرێس

News ID 50816

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha