AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٦ ١٩:٢٩

هۆدا کایا ئازاد کرا

هۆدا کایا ئازاد کرا

هۆدا کایا پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە شەوی ڕابردوو بە فەرمانی دادگا لە زیندان ئازاد کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵدەریی مێهر، هۆدا کایا پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوای 8 مانگ زیندانی بە فەرمانی دادگا لە زیندان ئازاد کرا.

لەگەڵ ئازادبوونی لە زیندانی مەڕمەڕە لە ئیستەنبوڵ، کایا لەلایەن هاوکارە سیاسییەکانیەوە پێشوازی لێکرا، لەنێویاندا پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.

News ID 50709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha