AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١ ١٢:١٦

سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان:

ئێران کۆمانکاتەوە ، لایەنە کوردییەکان ناتوانن کۆببنەوە

ئێران کۆمانکاتەوە ، لایەنە کوردییەکان ناتوانن کۆببنەوە

محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت:” مەگەر ئێران کۆمانبکاتەوە دەنا خۆمان وەک لایەنە کوردییەکان کۆنابینەوە”.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: دوای سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ ئێران توانی ئەو بەستەلەکە بتوێنێتەوە کە ماوەیەک بوو لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان هەستی پێدەکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە دڵنیاییەوە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لە ١٠\٦ دواخست، چونکە وەک دەزانرێت ماوەیەکی زۆر کێشە هەبوو لەناو هەرێمدا لەسەر بابەتی هەڵبژاردن وە بەغداد و کۆمسیۆنیش سوربوون لەسەر هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، بەڵام کە سەرۆکی هەرێم سەردانی تارانی کرد، هێشتا لە ئێران بوو کە لە بەغدادەوە هەڵبژاردن دواخرا و کۆمسیۆنیش ئەو پۆستەرانەی ناردی بۆ ئیمارات لە چاپکردنی وەستاندی.

وتیشی: ئەو پێشوازییەی ئێران لە سەرۆکی هەرێمی کرد، وە بینینی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دڵنەوایی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. چونکە بۆ بەشێک لە سەرۆکی وڵاتانی تر ئاسان نیە ڕەهبەری کۆماری ئیسلامی ببینن بەڵام بینیمان سەرۆکی هەرێم چۆن پێشوازی لێکراو و بینی.

دەشڵێت:”من پێم وایە هەم هەرێمی کوردستان و هەم ئێرانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێوستییان بەیەکترە”.

دەربارەی سەرەوەری عێراق و پاراستنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت” ئێستا عێراق وەکو دەوڵەت وجودی نیە و سەروەری نیە، گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقەیە ڕۆژانە فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتووچۆ دەکەن، لە هەر وڵاتێکدا یەک سەربازی ئەو وڵاتە لە وڵاتێکی تر بێت و سنوری بەزاندبێت، سەرۆکی وڵاتی داگیرکار پێشوازی لێناکرێت تا نەکشێتەوە، کەچی عێراق شەش مانگ حەفلەی کرد لەبەرئەوەی ئەردۆغان سەردانی کرد”.

News ID 50641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha