بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلی ڕەشیدی کچی داوود ڕەشیدی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: بەداخەوە باوکم بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5ی خەرمانان کۆچی دوایی کردووە.
ئەم ئەکتەرە بەناوبانگە ماوەیەکە نەخۆشە ولەژێر چاودێری پزیشکی دایە و بە هۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کردووە.
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی هونەرمەندی پێشەنگ، داوود ڕەشیدی یەکشەمە 7ی خەرمانان کاتژمێر 9ی بەیانی لە بەردەم هۆڵی وەحدەت بەڕێوەدەچێت و لە بەشی هونەرمەندانی بەهەشتی زارا ئەسپاردە دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە