AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢١ ٢٢:٤٧

غەیاس سورچی:

دەنگی دادگای فیدراڵ بۆ کەم کردنەوەی کورسی کەمینەکان دادپەروەرانەیە

دەنگی دادگای فیدراڵ بۆ کەم کردنەوەی کورسی کەمینەکان دادپەروەرانەیە

غەیاس سورچی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی، بە پێشوازی لە دەنگی دادگای فیدراڵ بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی کورسی کەمینەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دادپەروەرانە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، وتی: ژمارەی کورسی کەمایەتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان 11 کورسی بوو کە دەسەڵاتی دادی عێڕاق هەڵیوەشاندەوە ، بەڵام دادگای فیدراڵ بە پێداچوونەوە بە بڕیاری خۆی دوای سکاڵای یەکێتی، ژمارەی ئەو کورسیانەی بە پێی ژمارەی بازنەی هەڵبژاردنەکان کەم کردەوە کە بە بڕوای من زۆر دادپەروەرانەیە.

سورچی زیادی کرد: یەکێتی هیچ نارەزایەتییەکی بە ژمارەی کورسییەکان نییە بەس جەخت لەسەر دابەش کردنیان لە نێوان چەند بازنە دەکات بەڵام پارتی دژی دابەش کردنیان لە نێوان بازنە جیاوازەکانە و لەسەر ئەوەی کە هەر دەبێ لە یەک بازنەدا بێت جەخت دەکات.

News ID 50518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha