AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١١ ٢١:٠١

سەید حەسەن نەسڕوڵڵا:

چەکی بەرخۆدان مێژوو دەنووسێتەوە

چەکی بەرخۆدان مێژوو دەنووسێتەوە

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا جەختی کرد: موجاهیدییەکانی میحوەری خۆڕاگری بە چەکەکانیان مێژوو دەنووسنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئەلمەنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا لە لوبنان، لە ڕێوڕەسمی یادی شێخ "عەلی کۆرانی"، توێژەر و لێکۆڵەر و نووسەری لوبنانی وتی: شێخ عەلی پێی وابوو پێش دەرکەوتنی ئیمام مەهدی ڕژێمی زایۆنی لەناو دەچێت.

سکرتێری حزبوڵا وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگی و هاوسۆزی لەگەڵ میللەت و سوپای یەمەن دوای دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر ئەم وڵاتە
زیادی کرد: سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی جەختی کردۆتەوە کە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئینگلیز لە هەر ئاستێکدا بێت، هەرگیز کاریگەری لەسەر پشتیوانی یەمەن بۆ میللەت و بەرخۆدانی فەلەستین و غەززە نابێت.

وتیشی: ئەرکی ئایینی و فیقهی و ئەخلاقی و مرۆیی ئێمەیە کە هەموو هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی گرێی شێرپەنجەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەکاربهێنین.

News ID 50415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha