ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دادستێنی باڵای دیوانی سزای نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە 20 ی مەی داخوازیەکی بۆ دەرکردنی سزای دەستگیر کردنی بەرپرسانی ئیسرائیل دەرکرد. ئێستا شاندێک لە دادوەرەکانی دیوانی سزای نێودەوڵەتی داخوازی کەریم خانیان بۆ دەرکردنی سزای دەستگیر کردن لێک دەدەنەوە.
کەریم خان لە ئەو بەیاننامەدا کە دوای نزیک بە هەشت مانگ جەنگ و جەنایەت لە غەززە دەرکراوە، ڕایگەیاند کە ئەو دیوانە بەدوای دەرکردنی سزای دەستگیرکردن بۆ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و یاوا گالانت وەزیری شەڕی ئیسرئیلە.
تۆمەتەکانی نتانیاهۆ و گالانت کوشتوبڕ، برسیەتی وەکووو شێوەیەک بۆ شەڕ، ڕێگری لە گەییشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ کەرتی غەززە و کردنە ئامانجی بەئەنقەستی خەڵکی سڤیل ڕاگەیێندراوە.
هەوڵی وڵاتانی جیهان بۆ جێبەجێ کرردنی سزای دیوان و دەستگیر کردنی نتانیاهۆ
بە پێچەوانەی دژایەتی چەند وڵات لەوانە ئەمریکا، بریتانیا، کۆماری چێک و نەمسا لەگەڵ بڕیاری دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بەڵام وادیارە زۆربەی وڵاتەکان پێشوازیان لێکردووە.
لە ڕاپۆرتێکدا کە لە یەکێک لە کەناڵەکانی ئیسرائیل بڵاو کراوەتەوە ، هاتووە کە لە ئەگەری دەرکرانی ئەو سزایە، چی دیکە ئەو دوو کەسە ناتوانن بچنە وڵاتانی واژۆکەری ڕێککەوتنی ڕۆما، لەوانە، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، یوونان، فەڕەنسا، ژاپۆن، ئیسپانیا و فەلەستین.
تا ئێستا دیوان، سزای دەستگیر کردنی چ بەرپرسگەلێکی دەرکردووە؟
عومەر ئەلبەشیر، سەرۆک کۆماری سوودان بە تۆمەتی بەشداری لە جەنایەتی جەنگی لە دارفوور لە ساڵی 2004.
موعەمەر قەزافی،دیکتاتۆری پێشووی لیبیا بە تۆمەتی جەنایەت دژی مرۆڤایەتی لە ساڵی 2011.
سەیف ئیسلام قەزافی: کوڕی موعەمەر قەزافی بە هەمان تۆمەتی باوکی لە سالی 2011.
لوران باگبو: سەرۆک کۆماری پێشووی ساحلی عاج بە تۆمەتی دژی مرۆڤایەتی لە ساڵی 2010.
جۆزێف کونی: ڕێبەری گرووپێکی میلیشیا بە ناوی ئەرتەشی بەرخۆدان پەروەردگار لە ئۆگاندا لە ساڵی 2012.
توماس لوبانگا: بە تۆمەتی تاوانی جەنگی لە ڕێگای بە خزمەت گرتنی منداڵ سەربازی ژێر 15 ساڵ لە کۆنگۆ.
ژان پی یر بمبا: ڕێبەری سەربازی کۆنگۆ و جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2016.
ئەحمەد فەقی مەهدی: ئەندامی گرووپی توندڕەوی ئەنسار دین لە مالی لە ساڵی 2013 بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی بۆ هێرش بۆ سەر بینا ئایینی و مێژووییەکان.
بوسکو نتاگندا: فەرماندەی سەربازی کۆنگۆ لە ساڵی 2019 بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی بۆ کوشتن، دەستدرێژی و بەکارهێنانی منداڵان وەکوو سەرباز .
دومینیک ئونگوین: فەرماندەیەکی باڵای ئەرتەشی بەرخۆدانی جودا لە ئۆگاندا بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی لە ساڵی 2021.
عەلی کوشیب: ناوبراو کە بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی سزای بۆ دەرکرابوو لە ساڵی 2020 خۆی ڕادەستی حکومەتی ئەفریقا کرد.
ڤیلادمیر پووتین: لە ساڵی 2023 بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە.
نتانیاهۆ و گالانت کە بڕیاری ئەو سزایەیان بە هۆی کوشتوبڕی فەلەستینییەلان، برسیەتی و ڕێگری لە گەییشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بەسەردا سەپاوە.
Your Comment