AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٥ ٠٨:٤٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی کردینەوە رێگە نادەن لە خاکی هەرێمەوە ئاسایشی ئێران بکرێتە ئامانج

نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی کردینەوە رێگە نادەن لە خاکی هەرێمەوە ئاسایشی ئێران بکرێتە ئامانج

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت" لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆی راست و دروست لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کراوە". 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: سەردانەکەی بارزانی بۆ ئێران یەکێکە لە سیاسەتە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە و بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

وتیشی: عێراق بەهۆی بەرفراوانی پەیوەندییەکان و سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی باشی هەیە.

ڕاشیگەیاند" لە سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گفتوگۆی راست و دروست، لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: " نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی کردینەوە رێگە نادەن لە خاکی هەرێمەوە ئاسایشی ئێران بە ئامانج بگیرێت"

News ID 50163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha