بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی بەرەی گەل لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سهبارهت بهو پرسیارهى ئایا ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت یان نا، لاهور شێخ جەنگی وتى:"سهرهتا دهمهوێت بڵێم ههڵبژاردن لۆ مارێ، بەهۆی بەسەرچوونی وادەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمانگی تەمموز، ئەستەمە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی ماوەی کارکردنەکەی درێژبکرێتەوە، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردن هەمواربکاتەوە، ئەگەر ئەمە بکرێت شتێکی باش دەبێت، بەڵام بەڕای من ئاسان نابێت".
ڕهخنهى توندى لهیهكێتى گرتو ئاشكرایكرد، "دەبوایە بەرپرسانی ئێستای یەکێتی خەڵک چەواشە نەکەن، چونکە من ئاگاداربووم بەشێک لەیەکێتی بەتایبەتی کاک قوباد ڕێککەوتنی کردووە لەگەڵ برایانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەگەر بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی ئاگاداری ڕێککەوتنی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان نەبێت، ئەمە عەیبەیەکی گەورەیە، ئەگەر ئاگاداریش بێتو خەڵکیان چەواشە کردبێت، ئەمەش عەیبەیەکی ترە".
ئهوهشى وت:"ئێرانو تورکیا دوو وڵاتی گرنگنو پێویستە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان لەگەڵ ئهو دوو وڵاتهدا چارەسەربکهن".
Your Comment