ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، جه‌واد حه‌یرانی نیا - مه‌ریه‌م خورمایی: دوای نزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، دۆناڵد ترامپ به ئاشكرا باسی جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌رجام ده‌کات.
ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌م قسانه دروشم بن دواجاریش جێبه‌جێ نه‌کرێن، ئه‌وه زه‌بر له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌دات.
به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ دوکتور بارنت ئاڕ ڕۆبین، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکدانه‌وه‌ی ئاشتی و به‌ر گرتن به ناکۆکییه‌کان له نیۆیۆرک ئه‌نجام داوه.
دوکتور ڕۆبین هه‌روه‌ها ڕاوێژکاری سه‌ره‌کی ئۆباما بۆ کار و باری ئه‌فغانستان و پاکستانه.
*پێش بینی ئێوه له داهاتووی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی یان به‌رجام چییه؟
گرووپی زۆر به هێز هه‌یه که نایانه‌وێت به‌رجام له نێوان ئه‌مریکا و ئێران سه‌ربکه‌وێت و به ته‌واوی هێزه‌وه دژی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ن.
ئه‌م گرووپانه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چڕ کردووه تاکوو بیانۆیه‌ک له لایه‌نی به‌رانبه‌ر بدۆزنه‌وه و ڕێککه‌وتنه‌که بخه‌نه ژێر گومان.
من ئاگادارم که ئێران له خێرایی لاچوونی گه‌ماڕۆکان ڕازی نییه و ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌م دۆخه ناڕازییه و ئه‌مریکا به فێڵ و ته‌ڵه‌که کردن تۆمه‌تبار ده‌کات.
به‌ڵام من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه؛ من له نزیکه‌وه ده‌یبینم که چه‌ند به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما له دوای جیبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ن و خۆشتان لێره (ئه‌مریکا) ئاگادارن که چه‌ند به‌ربه‌ست بۆ ئه‌م ڕێککه‌وتنه دروست ده‌کرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه که هه‌ر دوو لا به باشی بزانن ئه‌م خاڵه‌یه که ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و ئێرانه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دواجار به دڵنیایه‌وه به‌رجام سه‌رکه‌وێت.
*ئایا لاتان وایه که سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا پێبه‌ند ده‌بێت به به‌رجامه‌وه؟
ئه‌گه‌ری زۆره که کلینتۆن ببێته سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا که خۆی دانی به‌سه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناوه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی حزبی دیموکڕاته و ئه‌م حزبه‌ش پشتگری ڕێککه‌وتنه‌که ده‌کات.
به‌ڵام کلینتۆن له‌گه‌ڵ گه‌ماڕۆی مووشه‌کی بۆ سه‌ر ئێرانه و هه‌روه‌ها ئێران تۆمه‌تبار ده‌کات به پشتگری تیرۆریزم. ئه‌مه ڕه‌نگه دواجار وه‌ک یاسا ده‌ربچێت و ببێته هۆی ناکۆکی.
هه‌ڵبه‌ت تاکوو ئێران هیچ کارێک نه‌کات، ئه‌وه هیچ گه‌ماڕۆیه‌کی مووشه‌کی دیکه به‌سه‌ر ئێران‌دا ناسه‌پێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش سیستمی بانکی ئه‌مریکا که هه‌موو دۆلاری جیهانی کۆنترۆڵ کردووه ده‌توانێت ناوه ناوه کێشه دروست بکات له نێوان دوو لایه‌ن دا.
هه‌روه‌ها کۆنگرێسی ئه‌مریکا به لۆبی کردنی ئیسڕائیلییه‌کان و سعوودییه‌کان له دوای سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی نوێیه و ئه‌مانه‌ش خۆیان دواجار ده‌توانن کێشه دروست بکه‌ن.
ئه‌مریکا ده‌ڵێت که ئه‌م گه‌ماڕۆیانه په‌یوه‌ندی به گه‌ماڕۆوه ناڤۆکییهکانهوه نییه، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت که ئه‌مریکا خه‌ریکی فێڵ کردنه و ڕۆحی بهرجامهکهی پێشل کردووه که بڕیار بووه گه‌ماڕۆکان بسڕێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناکۆکیانه ده‌کرێت له جێگه‌یه‌کدا کێشه‌کان چارسه‌ر بکرێت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولای تێدا له‌به‌ر چاو بگیردرێت، به‌ڵام له به‌رجام زیاتر په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مریکا په‌ره ناسێنێت.
*ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکا به‌رجام پێشێل بکات، هاوپه‌یمانه‌کانی واشنتۆن له‌م کاره پشتیوانی ده‌که‌ن؟
نه‌خێر و ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌مریکا گه‌ماڕۆی نوێش بسه‌پێنێت (هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی ئێران هیچی نه‌کردبێت) هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌ورووپا و جیهان پشتیوانی له ئه‌مریکا ناکه‌ن و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه بۆ ئه‌مریکا.
Your Comment