به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رهه‌نگ که‌ریم ئه‌کبه‌ری، سه‌رۆکی پۆلیسی دژ به ماده‌ی هۆشبه‌ری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌کشه‌مه له کۆبوونه‌وه‌ی مێدیاکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: که به نیسبه‌ت ساڵی پێشه‌وه ده‌ست گرتن به سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌م پارێزگایه‌دا زۆری کردووه و ته‌نانه‌ت چوار تۆن و ۸۱۲ کیلۆگرام ماده‌ی پێشسازی ماده‌ی هۆشبه‌رمان گرتووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: تاکوو ئێسته ۵ هه‌زار و ۳۹۵ که‌سمان به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر کردووه که له‌م ژماره‌یه ۱۷۰۹ که‌سیان دابه‌شکار، ۲۹۵ که‌سیان قاچاخچی و ۳۳۹۱ که‌سیان ئه‌و که‌سانه بوون که گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون که ئه‌مه‌ش به نیسبه‌ت ساڵی پاره‌وه ۵۲ له سه‌د زیادی کردووه.
سه‌رۆکی پۆلیسی دژ به ماده‌ی هۆشبه‌ری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: تاکوو ئێسته ۳۱ گرووپی ماده‌ی هۆشبه‌رمان ده‌ستگیر کردووه، ئێمه باش ده‌زانین که چۆن سێ گۆچکه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و گه‌نده‌ڵی و کحۆلییه‌کان ده‌توانێت کۆمه‌لگای ئێمه له‌ناو ببات.
ئه‌و ڕیشه‌ی زۆربه‌ی کێشه کۆماڵه‌یه‌تییه‌کان به تایبه‌ت ماده‌ی هۆشبه‌ری به بێ‌کاری لاوه‌کان ناوبرد و وتی: ئه‌گه‌رچی ماده‌ی هۆشبه‌ر یه‌که‌مین تاوانی پارێزگاکه نییه و له ڕیزی شه‌ش دایه، به‌ڵام پۆلیس به ته‌واوی هێزه‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه.
ئه‌کبه‌ری وتی: ۶۸ له سه‌دی کێشه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری پارێزگاکه له ورمێ دایه و دواجار چوار شاری خۆی، بۆکان، میاندواو و ماکۆ زیاترین کێشه‌ی خواردنی حه‌بی هۆشبه‌ریان هه‌یه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕێشه‌کێش کردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌م پارێزگایه وتی بڕێک ئه‌سته‌مه بتوانین کۆتایی به تووشبووه ماده هۆشبه‌ره‌کانی ناو شه‌قامه‌کان بێنین چون هه‌رچی خاوێنیشان ده‌که‌ینه‌وه دوای ئازاد بوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر خواردن.
بۆچوونی ئێوە