بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەڕێوە چوو.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران: بەداخەوە سێ وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا بڕیاریان دا چاوی خۆیان هەمبەر ڕاستییەکان بنووقێنن.
گۆترێش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: کاتی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان ، راگرتنی هەوڵە ئالۆزکەرەکان و دان بەخۆداگرتن گەییشتووە.
سووریا: نوێنەری سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی: کارێک کە ئێران دوێنێ ئەنجمای دا کارێکی ڕاست و دروست بوو. خوازیاری کۆتایی بوونی نایاسایی ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەمان و هەروەها پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکەین.
ڕابێرت ڤوود نوێنەری ئەمریکا: ئەمریکا بەدوای ئاڵۆزییەوە نییە. هەوڵەکانی ئێمە بەتواوەتی لایەنی بەرگری هەبوو و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ وەڵامەکەی ئێران بێ وەڵام نەهێڵێتەوە و ئێران بەرپرسی هەوڵەکانی دواترە.
نوێنەری فەڕەنسا: هیرشەکانیئ شەوی ڕابردوو ناوچەکەی ناسەقامگیر کرد.
نوێنەری ژاپۆن: ئێمە نیگەرانی لێکەوتەکانی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلین.
باربارا ڤوود وارد نوێنەری بریتانیا: ڕاشکاوانە هیرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلی ئیدانە کرد.
نوێنەری ڕووسیا: ستانداردی دووفاقەیی و ڕیاکارانە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەبینین چونکوو گۆترێش هیرشەکەی ئێرانی دەستبەجێ ئیدانە کرد بەڵام سەبارەت بە هیرشەکەی ئیسرائیل هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و ئەوە دروست نییە.
نوێنەری چین: هەوڵەکەی ئێران لە وەڵام بە هێرشەکە بۆ سەر دیمەشق بوو.
قسەکانی نوێنەری ئیسرائیل: هێرشی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و موسڵمانان و جیهان دوای ئەو هێرشە، ئاڵۆزییەکی بێ وێنە بەخۆیەوە دەبینێت و ئێران بە ئەو هێرشەوە دەمامکی لە بەردەموچاوی خۆی لادا.
Your Comment