AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٣ ١٣:١٧

دوای شەهید بوونی سێ کوڕەکەی

پەیامی سەرکردەی حەشدی شەعبی بۆ ئیسماعیل هەنیە

پەیامی سەرکردەی حەشدی شەعبی بۆ ئیسماعیل هەنیە

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشی شەعبی لە پەیامێکدا شەهادەتی سێ کوڕ و سێ نەوەی هەنیە لە بوردمانی ئیسرائیل لە غەززەی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەلمەیادین، دوای شەهادەتی ژمارەیەک لە منداڵانی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ژمارەیەک لە ڕێبەران و ڕێکخراوە و کەسایەتییە سیاسییەکان شەهادەتی منداڵەکانی هەنیەیان پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.

لە ئەو پێوەندیەدا فالح فەیاز سەرۆکی حەشی شەعبی، لە پەیامێکدا شەهادەتی سێ کوڕ و سێ نەوەی هەنیە لە بوردمانەکانی ئیسرائیل لە غەززەی سەرەخۆشی کرد.

فەیاز لە نامەکەی خۆیدا نووسی: خەمی ئێوە، خەمی ئێمە و برینی ئێوە، برینی ئێمەیە.سەرکەوتن بەزوویی بە هەوڵی موسڵمانان بەدی دێت.

News ID 49772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha