AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢١ ١٤:٢٣

ڕۆیتێرز هەواڵی دا؛

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە چاوەدێری حکومەتی ناوەندی عێراق

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە چاوەدێری حکومەتی ناوەندی عێراق

ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ناوەندی عێراقەوە لە دەسپێکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای هێڵی بۆری کۆنی عێراقەوە بۆ تورکیا لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باسم محەمەد لە جێگرەکانی وەزیری نەوتی عێراق بە هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕاگەیاندووە کە هێڵی بۆری نەوتی کۆنی کەرکووک- جیهان کە لە دە ساڵی ڕابردوودا لە کار کەوتبوو، دووبارە ڕێکدەخرێتەوە و تا کۆتایی مانگی ئاپ دەست بەکار دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتیشی کە بە خستەڕێی ئەو هێڵە بەستێن بۆ هەناردە کردنی ٣٥٠٠٠٠ بەرمیل نەوتی خاو بۆ تورکیا خۆش دەبێت.
ڕۆیتێرز و ئەلمانیتۆر لە ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ئەگەری ناچار کردنی هەرێم بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای ئەو هێڵەوە هەواڵیان دا.
News ID 49754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha