بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشێ ئیسلامی لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینی لە ڕۆژی قودس لە تاران وتی: ئەمڕۆ تەرمی موجاهیدانی گەورەمان بەدەستەوەیە. شەهید سەردار "محەمەد ڕەزا زاهیدی" کە ئێمە پێمان دەوت"عەلی"، موجاهیدێکی سەربەرز بوو، پیاوێکی ڕاستگۆ بوو.
وتیشی: شەهید زاهیدی لە 43 ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئەمڕۆ جلوبەرگی جیهادی لەبەردایە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ڕژێمی زایۆنی ناتوانێ لەو فیتنەیانەی کە دروستی کردووە خۆی دەرباز بکات . هۆشداری دەدەین کە هیچ کارێکی هیچ دوژمنێک لە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نامێنێتەوە. هونەری نەتەوەی ئێران شکاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکانە.
ئەمریکا لە چەقی ڕق و کینەی جیهانیدایە
سەردار سەلامی وتی: ئەمریکا بە بێ حیکمەتی سیاسی، تێچووی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی قورسی بۆ پاراستن و مانەوەی ئەم دەسەڵاتە بێ ڕەگ و ڕیشەیە بەرکەوتووە، کە ڕووخانی زۆر مومکینە و نزیکە بە فەزڵی خودا. ئه مڕۆ تاوانه کانی ڕژێمی زایۆنی به پاڵپشتی ئەمریکایە. ئەمریکا ئێستا کەوتووەتە بەر ڕق و کینه جیهان به تایبه ت له جیهانی ئیسلامیدا.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی: ئەو پەیامانەی لە ناوخۆی غەززەوە بۆمان دەگوازرێنەوە ئەوەیە کە دەڵێن ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە بۆ درێژەدان بەم خۆڕاگرییە، پتەو بن کە ڕژێم لە غەززە دەنێژین.
Your Comment