AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٤ ١١:٢١

سەرۆک کۆماری ئێران:

جەنایەتی ناجوامێرانەی ئیسرائیلییەکان بێ وەڵام نابێت

جەنایەتی ناجوامێرانەی ئیسرائیلییەکان بێ وەڵام نابێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتی ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیلییەکان لە هێرش بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا بەیاننامەیەکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کردنی هێرشی نامرۆڤانە و پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: ئەو سەردارە گیانفدایانە، لە پۆستی ڕاوێژکارانی باڵا لە بەرەڤانی لە مەزاری ئەهلی بەیت و بایەخە پایەبەرزەکانی ئیسلام لە سووریا بوون، کە سەربڵیندانە شەهید بوون.

ناوبراو لە دەقی بەیاننامەکەیدا هێناویە: جارێکی دیکە دەستی ئیسرائیل بە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە خوێنی سەرداران و ئەفسەرانی ئێران سوور بوو و 7 سەرداری سپای قودس کە وەکوو راوێژکاری باڵا لە سووریا چالاکیان دەکرد، شەهید بوون.

هەروەها هێناویە کە ئەمن ئەو هێرشە نامۆڤانە و شەهید بوونی منداڵانی ئەم نیشتمانە لە ڕێبەر، گەلی ئێران و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە سەرەخۆشی دەکەم و ئەو جەنایەتە ناجوامێرانەش بێ وەڵام نامێنێتەوە.

News ID 49658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha