AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٣ ٢١:٠٣

سەردار محەمەد ڕەزا زاهێدی کێ بوو؟

سەردار محەمەد ڕەزا زاهێدی کێ بوو؟

سەردار محەمەد ڕەزا زاهێدی لە فەرماندە باڵاکانی سپا بوو کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد ڕەزا زاهێدی لەدایک بووی ١١ ی خەزەڵوەری ١٣٣٩ لە ئیسفەهان، و ساڵی ١٣٥٩ چووە ڕیزی سپا و لە درێژەی شەڕی سەپێندراو لە فەرماندە ناوەندییەکانی سپا بوو و فەرماندەیی تیپی ٤٤ ی قەمەری بەنی هاشمی لە ١٣٦٢ تا ١٣٦٥ ی لە ئەستۆ بوو.

ناوبراوە ماوەی ساڵانی ١٣٦٥ تا ١٣٧٠ فەرماندەی لەشکری ١٤ ی ئیمام حسێن بوو.
زاهێدی لە ماوەی ساڵانی ١٣٨٤ تا ١٣٨٧ فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسداران بوو.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٤ تا ١٣٨٥ بە پاراستنی پۆستەکەی بووە فەرماندەی بڕیارگەی ساروڵڵا و لە ساڵی ١٣٩٥ تا ١٣٩٨ جێگرایەتی ئۆپراسیۆنی سپای پاسدارانیشی لە ئەستۆ بوو.
سەردار زاهێدی لە ساڵی ١٣٨٧ تا ١٣٩٥ لە هێزی قودسی چالاکی دەکرد و فەرماندەی سپای سووریا و لوبنان بوو.
سەردار زاهێدی لە جەنایەتی هێرشی ئاسمانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق شەهید بوو.
News ID 49643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha