بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەکتەب سیاسی پارتی ڕایگەیاند: " بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت".
مهكتهبی سیاسی پارتی له بهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه، "لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لەجێبەجێنەکردنی دەستوور و تەواوی خاڵەکانی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایهتی محهمهد شیاع سودانی بەپێچەوانەشەوە ناتوانین بەردەوام بین لە پرۆسەی سیاسیدا".
سهبارهت به بهشداریكردن له ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانیش، مهكتهبی سیاسی پارتی باسی لهوهكردوه، "تا ئێستا لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا زۆرینەی خەڵکی کوردستان متمانەیان بەپارتیمان بەخشیوە، بهڵام بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتی نەچێتە ژێرباری پەسەندکردنی بڕیاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت"
Your Comment