به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له میانه‌ی قسه کردن بۆ پارلەمانتاره‌کانی تورکیا وتی: ئێران و تورکیا ناوچه‌که به باشی ده‌ناسن و ده‌توانن باشترین ڕێگه چاره‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که بخه‌نه به‌رده‌ست، به تایبه‌ت سووریا.
ئه‌و زیادی کرد: قیرانه‌کانی ئێستای ناوچه‌که ده‌بێت به یارمه‌تی خه‌ڵکی خودی ناوچه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
یه‌لدریم وتی: هه‌ر به‌و شێوه‌ی که ئه‌نقه‌ره توانی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا چاره‌سه‌ر بکات، به هه‌مان شێوه‌ش کێشه‌کانی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا یه‌کلایی بکاته‌وه، بۆ ئه‌م کاره‌ش پێویست به تیرۆریسته‌کان ناکات، ئه‌مانه له جێگه‌ی دیکه‌وه فه‌رمان و پاره وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که تاڵان بکه‌ن و خه‌ڵکی بکوژن.
یه‌لدریم به قه‌یرانی ئێسته‌ی سووریا ئاماژه‌ی دا و وتی: قه‌یرانی سووریا ده‌بێت به له‌به‌ر چاو گرتنی یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا چاره‌سه‌ر بکرێت و ئه‌مه خودی خه‌ڵکی سووریا‌ن که ده‌بێت سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی خۆیان بڕیار بده‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به چالاکی تیرۆریسته‌کان له ناوچه‌که جه‌ختی کرد: ئه‌مانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به‌شێک له ئێران، سووریا، عێراق و تورکیا دابه‌ش بکه‌ن و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که په‌ره‌ی پێبدرێت. ئه‌وان ئامانجیان ئه‌وه‌یه که تورکیاش به هه‌مان ده‌ردی عێراق و سووریا ببه‌ن. گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌که له ئاژاوه‌دا نوقم بێت.
شایانی باسه که تورکیا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه، کورد به تیرۆریست بناسێنێت و له‌م ڕیگه‌وه مافی کورد پێشێل بکات، به‌ڵام هه‌موو جیهان له‌وه تێگه‌یشتوون که ئه‌نقه‌ره چۆن یارمه‌تی داعش ده‌دات و گوێ به داواکارییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌رکوت کردنی کورد ناده‌ن.
بۆچوونی ئێوە