AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٤ ٠٨:٥٠

سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بۆ گەلی ئێران نارد

سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بۆ گەلی ئێران نارد

دوکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گەل و دەوڵەتی ئێران نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆكایەتیی كۆمار راگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكانی پارێزگای كرمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو کردەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارەی کرد.

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕایگەیاند: ئەو تەقینەوە تیرۆریستییانە ئیدانە دەكات، كە لە شاری كرمانی ئێران روویاندا و دەیان هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتێكدا عێراق پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە شەرمەزاركەرانە دووپاتدەكاتەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ سەركردایەتی و حكومەت و گەلی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە رادەگەیەنێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە قوربانییەكان بخاتەبەر رەحمەتی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانەوادەكانیان ببەخشێت، هەروەها بە زوویی شیفای برینداران بدات.”

News ID 48566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha