AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٤ ٢٠:٥٨

نەوەی نێلسۆن ماندێلا بۆ مێهر:

فەلەستینییەکان دەتوانن وەکوو ئەفریقا ڕژێمی ئاپارتاید لەناو ببەن

فەلەستینییەکان دەتوانن وەکوو ئەفریقا ڕژێمی ئاپارتاید لەناو ببەن

نەوەی سەرۆک کۆماری کۆچ کردوو و ڕێبەری دژە ئاپارتایدی ئەفریقای باشووری پێی وایە کە فەلەستینییەکان وەکوو ئەفریوای باشووری کە توانی ڕژێمی ئاپارتاید لەناو ببات، ئیسرائیل لە ناو ببات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ماندێلا ماندێلا نەوەی نێلسۆن ماندێلا، ڕێبەری کۆچ کردووی دژە ئاپارتاید و یەکەم سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشووری لە پەراوێزی کۆنگڕانسی نێودەوڵەتی تاران لەسەر بابەتی فەلەستین لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، جەختی کرد کە فەلەستینییەکانیش ڕێک وەکوو ئەفریقای باشووری کە ڕژێمی ئاپارتایدیان لەناو برد، دەتوانن ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل لە ناو ببەن.

ناوبراو لە سەرەتای ئەو گفتوگۆیەدا وتی: هەر ئەو جۆرە کە نێلسۆن ماندێلا، باپیرم وتی: پرسی فەلەستین گەورەترین پرسی ئەخلاقی سەردەمی ئێمەیە و بەم حاڵەوە، هێشتا کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەری بێدەنگی ڕاگرتووە.

ناوبراو وتیشی: باوەگەورەم جەختی کرد کە لە ڕوانگەی گەلی ئەفریقای باشوورییەوە، ئازادی ئێمە بە بێ ئازادی گەلی فەلەستین ناتەواوە. هەر بۆیە بەرەی گەنجەکانی ئێمە هێشتا دەنگی فەلەستینییەکان لە دژی ئیسرائیلن.

نوێنەری پەرلەمانی شۆرای نەتەوەیی ئەفریقای باشووری وتی: ئێمە بەتواوەتی گەییشتووینەتە ئەو تێگەییشتنە کە فەلەستینییەکان وەکوو ئێمە لە ئەفریقای باشووری، مافی بەرخۆدان بەرانبەر داگیرکاریان هەیە. فەلەستینییەکان نەک بڕیاریان داوە کە ڕادەست نەبن بەڵکوو بە ورەی خۆیان بەرخۆدانیان بەرانبەر داگیرکاری هەڵبژاردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی گەلی ئەفریقای باشوور و بەرخۆدان بەرانبەر ستەم ، جەختی کرد: فەلەستینییەکانیش دەتوانن ڕژێمی بێ ڕوحم و ئاپارتایدی ئیسرائیل تێک بشکێنن ڕێک وەکوو ئێمە لە ئەفریقای باشووری کە توانیمان ڕژێمی ئاپارتاید لەناو ببەین.

نەوەی ڕێبەری ئەفریقای باشووری لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت به هاواکری وڵاتانی ئیسلامە لە ڕێگری لە جەنایەتی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە و هەروەها یارمەتی بە گەلی فەلەستین، وتی: وڵاتانی موسڵمان بەتایبەتی کۆمکاری عەرەب دەتوانن لەئاڵاهەڵگرانی ناوچەی ناسراو بە کۆمەڵگای گەشەی باشووری ئەفریقا، وانە فێر ببن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە سەردەمی شەڕی ئێمە بۆ ئازادی لە ئەفریقای باشووری، ئەوە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی ئاڵاهەڵگران لەوانە مووزامبیک، سوازیلەند، زیمباوە، بوتسوانا، زامبیا و نامبیا بوون کە لە شەڕی ئازادی خوازانەدا پاڵشتی ئێمە بوون. ئێمە ئازادەی ئەمڕۆمان قەرزداری پاڵپشتی ئاڵاهەڵگرانین.

سیاسەتوانی ناسراو ئەفریقای باشووری لە کۆتایی ئاشکرای کرد: هەر بۆیە داوا لە وڵاتانی کۆمکاری عەرەب و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دەکەین ئەوانیش تا گەییشتنی فەلەستین بە ئازادی، پاڵپشتی بەرخۆدان و شەڕی فەلەستینییەکان بن.

News ID 48456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha