AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٥ ١١:٤١

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وەزیری ناوخۆی هەرێم:

ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق دەبێ ڕێک وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت

ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق دەبێ ڕێک وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری ناوخۆی هەرێمی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەبێ هەموو بەندەکانی ڕێککەوتنیبئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە شاری ژێنێڤ لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیداری کرد و دوولایەنەکە لەسەر ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان دوو وڵاتەکە باس و گفتوگۆیان کرد.

ڕێبەر ئەحمەد لە ئیکس نووسی: گفتوگۆکانی ئێمە لەسەر پێوەندی مێژوویی عێراق و ئێران و هاوکاری زیاتر و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی دوولایەنە بوو.

هاوکات لەگەڵ ئەوە هەواڵدەری فەرمی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای خۆشحاڵی لە سەر تۆکمە بوونەوەی پێوەندی ئێران و عێراق زیادی کرد: ئەنجامی ئەو کارە لە قازانجی هەموو ناوچەکەیە.

ڕێبەر ئەحمەد وتیشی: سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئامانجی هاوبەشی دوولایەنەکەیە بۆ ئەو مەبەستەش هاوکارییەکان درێژەی دەبێت.

News Code 48363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha