بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕادەست کردنی گرووپە درۆنییەکانی کەڕڕاڕ کە بە مووشەکی مەجید تەیار کراون بە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، بە ئامادەبوونی ئەمیر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەمیر سەردار عەلیرەزا سەباحیفەرد، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش ڕایگەیاند: ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ناوچەکانی بەرگری ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا، باشوور، باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی وڵات بەکاردەهێنرێن بۆ چاودێری و بەرگری ئاسمانی.
Your Comment