AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٤ ١٢:٤٥

هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

لە دوو قۆناغی هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگای پێوەندی شارۆچکەی عاموود و ڕێگایM4 و باخێکی زەیتوون لە دەڤەری ڕۆژاوای منبەج، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی پێنجشەممە لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی ئەرتەشی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکیان لە جادەی پێوەندی شارۆچکەی عاموود و ڕێگای M4 کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 3 ئەندامی بنەماڵەیەک بریندار بوون کە یەکێک لە ئەو کەسانە بەهۆی توندی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا و هەروەها سەرلەبەیانی هەینی لە هێرشێکی درۆنی دیکە بۆ سەر گوندی بوخاز لە ڕۆژاوای منبەجیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا بە وتندی درێژەی هەیە.

News ID 48131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha