AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢ ١٠:٢٥

محەمەد حاجی مەحمود قسەیەکی سەیر دەکات:

هەرێمی کوردستان دەبێ ڕێگری بکات لە هەناردەی نەوتی عێراق

هەرێمی کوردستان دەبێ ڕێگری بکات لە هەناردەی نەوتی عێراق

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: دەبێت حکومەتی هەرێم وەک گوشارێک ڕێگری بکات لەوەی عێراق نەوت بۆ تورکیا هەناردە بکات تا بەغدا لەسەر پرسی بودجە و موچەی هەرێم لەگەڵ هەولێر بگاتە ڕێککەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدی حاجی مەحمود رایگه‌یاند:
ئەگەر عێراق نەیەت چارەسەری کێشەی بودجە و موچەی هەرێم بکات، هەرێم چۆن دەبێت ڕازی بێت نەوت بچێتە دەرەوە؟
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی میدیاییدا راگه‌یاندووه‌، "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی خەڵکی بداتەوە، ڕاستە لە بەغدا بودجەی هەرێم بڕاوە، بەڵام حکومەتی هەرێم بەرپرسە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئێستا گوێمان لێیە کە نەوت لە عێراقەوە بچێتە دەرەوە بۆ تورکیا، ئەگەر عێراق نەیەت چارەسەری کێشەی بودجە و موچەی هەرێم بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت ڕازی بێت نەوت بچێتە دەرەوە؟ دەبێت حکومەتی هەرێم ڕێگە نەدات ئەو نەوتە بچێتە دەرەوە، تا جارێکی دیکە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە.

محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت: پێیوایە "عێراق بە عێراقیمان نازانێت چونکە نە خزمەتگوزاریمان بۆدەکات نە بەدەممانەوەیە و ئەوە سێ مانگە و موچە و بودجەی بڕوین لەکاتێکدا هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق مافەکانی خۆیان وەردەگرن".

ئەو بەتایبەت ڕەخنەی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق هەیە کە بەرزترین دەزگای دادوەرییە لە عێراق و ئەرکی بریتییە لە شیکردنەوەی بڕگەکانی دەستور و بڕیاردان لەسەر دەستوری بونی یاسا و ڕێساکان، وە هەروەها بڕیارەکانی پابەندکەرن و ناتواندرێت تانەیان لێبدرێت.

News ID 48113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha