بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندەی سووریا نیوەشەوی یەکشەممە، بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، لەلای کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری فراتەوە کرایە ئامانجی هێرشی خومپارەیی و تۆپخانەیی.
سەرچاوەیەکی سەربازی هەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندی سووریا نیوەشەوی یەکشەممە بنکەی سەربازی هەسەدە لە نزیکی کەنارەکانی ڕووباری فرات لە شارۆچکەی ئەلعوایج و زیبان کرایە ئامانج.
پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت ناوەندی و هێزەکانی هەسەدە هاتە ئاراوە و هێرشبەران دوای تەواو بوونی تەقەمەنییەکانیان کشانەوە.
هێزەکانی هەسەدە جەختیان کرد کە خەسارەکان لەسەر ئەو بنکە کەم بووە ە خساری گیانی بەدواوە نەبووە.
Your Comment