AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٠ ١٥:٠٢

بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم:

ئێران و حزبوڵڵا هۆشداری توندیان بە ئەمریکا داوە

ئێران و حزبوڵڵا هۆشداری توندیان بە  ئەمریکا داوە

بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم پاگەندەی دیاری کردنی کات و هۆشداریی ئێران و حزبوڵڵا بە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە تا ڕۆژی هەینی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕای ئەلیەوم، عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری بەناوبانگی جیهانی عەرەب لە یوتیوب جەختی کرد: ئیسرائیل لە هەڕەشەکانی خۆی بۆ دەسپێکی هێرشی وشکانی هەمەلایەنە و بەربڵاو بۆ سەر کەتی غەززە، کشاوەتەوە و بەس دزەیەکی کەمی لە ناوچە جیاجیاکان ئەنجام داوە.

ناوبراو زیادی کرد: هاوکات لەگەڵ هێرشی زەوینی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ، لەگەڵ مووشەکباران و کوژران و بریندار بوونی هێزەکانیان بەرەوڕوو بوونەوە و بە ناچار لە ناوچەکە کشاونەتەوە.

هەروەها سەبارەت بە سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا دوای چەند هەفتە بێدەنگی ڕاگرتن بڕیارە لە ڕۆژی هەینی قسە بکات. ناوبراو لە دیداری بەرپرسانی حەماس و جەهادی ئیسلامی جەختی کردبوو ئەگەر ئێمەتان لە تەلەڤیزیۆنی بینی ئەوە بزانن کە لە بەرانبەر گەڵاڵە و گۆڕانێکی گەورەداین. لەوانەیە نەسروڵڵا بەم شێوەی بە فەلەستینییەکانبڵێت کە ئێمە لەگەڵتانین.

عەتوان پاگەندەی کرد: ئەگەری هەیە ئێران و حزبوڵڵا هۆشداریان دابێتە ئەمریکا لە ئەگەری ڕانەگرتنی ئەو هێرشانە تا بەرەبەیانی هەینی ئێمەش دێینە ناو شەڕەکەوە و هاوکێشەی یەکگرتوویی کردەیی دەکەینەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، حەسەن نەسروڵڵا چاوەڕوانی گەییشتنی چەکی نوێە. ئەگەر حزبوڵڵا بێتە ناو شەڕەکەوە ئەوا ئیسرائیل بە 200 هەزار مووشەک بوردمان دەکرێت و لەناو چوونی ئەو ڕژێمە دەست پێدەکات. بنکەکانی ئەمریکاش دەردی ئەو ڕژێمە دەوا ناکەن.

News ID 47881

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha