AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٧ ١٠:٠٢

بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کرا؛

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران بەڕێوەبچێت، مامۆستایان داوای مووچەکانیان دەکەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی راگەیاندراوی مامۆستایانی ناڕازی، ئەمڕۆ کاتژمێر 10، مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن، هاوکات بەشێکی مووچەخۆرانیش لەگەڵ مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن.

مامۆستایان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات، بەڵام مامۆستایان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

News ID 47838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha