AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢ ١٦:٢٥

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە:

نەخۆشخانەکان لە کار کەوتن/ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی بە هۆی هێرشی ئیسرائیل گەیشتە 5791 کەس

نەخۆشخانەکان لە کار کەوتن/ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی بە هۆی هێرشی ئیسرائیل گەیشتە 5791 کەس

ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە گەیشتە پێنج ھەزار و ٧٩١ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەکان لە غەززە بە تەواوی لەکارکەوتوون و ئاماژەی بەوەیشدا، ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ پێنج ھەزار و ٧٩١ کەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، ئەشرەف قودرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە، نەخۆشخانەکان لە غەززە بە تەواوی لەکارکەوتوون .

وتیشی: "ڕاستە دەرگای نەخۆشخانەکان لە غەززە کراوەن، بەڵام ناتوانن خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نەخۆش و بریندارەکان بکەن".

ڕاشیگەیاند کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی تەندروستی لە غەززە، ٦٥ کارمەندی تەندروستی کوژراون، ھەروەھا ١٢ نەخۆشخانە، ٣٢ بنکەی تەندروستی و ٢٥ ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ژمارەی قوربانیانی فەلەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ پێنج ھەزار و ٧٩١ کوژراو و ١٦ ھەزار و ٢٩٧ بریندار و گوتی: "سەدا ٧٠ی قوربانیانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەساڵاچووان، منداڵ و ئافرەتن".

باسی لەوەیش کرد، زانیارییان بەدەست گەیشتووە لەوەی ھێشتا، ھەزار و ٥٥٠ کەس بێ سەروشوێنن و لەژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماون و دەرنەھێنراون کە لەو ژمارەیە ٨٧٠یان منداڵن.

News ID 47794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha