AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٢ ١٤:٤٢

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بەیرووت:

ڕاگەیاندنی کاتژمێر سفر بۆ هەر کردەوەیەک لە دەستی بەرخۆدان دایە

ڕاگەیاندنی کاتژمێر سفر بۆ هەر کردەوەیەک لە دەستی بەرخۆدان دایە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕاگەیاندنی کاتژمێر سفر بۆ هەر کردەوەیەک لە ئەگەری بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە دەستی بەرخۆدان دایە، جەختی کرد: ئەوە بەرخۆدانە کە بۆ ئەگەری ئاگربڕ مەرج دیاری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە لوبنان وتی: بەڵگی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە نووسینگەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ هێنانە ئاراوە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان کۆ کراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەهۆی بەرەوڕوو بوونەوەی نادادپەروەرانە، سکاڵاکان لەلایەن ناوەندە مافییەکانی فەلەستینەوە لە دژی ئیسرائیل لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: لە دیدار لەگەڵ گۆترێش جەختم کرد شوێنگیری مافی جەنایەتە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەرکی سەرەکی کۆمەڵگای جیهانی بەتایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ڕاگەیاندنی کاتژمێر سفر بۆ هەر کردەوەیەک لە ئەگەری بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە بەردەستی بەرخۆدانە، جەخی کرد: ئەوە بەرخۆدانە کە بۆ ئەگەری ئاگربڕ مەرج دیاری دەکات.

News Code 47672

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha