بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم فڕۆکە قەبارە گەورەیە کە نێوی Airlander ۱۰ ە، لە سەرەتاوە بۆ ئەرتەشی ئەمریکا و وەکوو سیستەمێکی فڕینی تایبەت بە توانای فڕین بۆ ماوەیەکی درێژ و ناسینی وردی دەوروبەری داڕێژراو دروست کرا کەچی ئێستا بە چاکسازیێک کە تیایدا کراوە بۆ مەبەستەکانی ناسەربازی، بەرنامەی زانستی و گەشەی گەشتیاری بەکاردێت.
ئاژانسی دڵنیایی گەردوون پێوی ئەورووپا ( EASA ) بڕی پێویستی بۆ فڕینە تاقیکردنەوەکانی ئەم فڕۆکە قەبارە گەورە دەر کردووە تا چیدی لەمپەرێک لەسەر ڕێگای هەڵفڕینی بۆ ئاسمان نەبێ.
ئەم پاپۆڕە ئاسمانییە کە ۹۲ مەتر درێژایی و ۴۳.۵ مەتر پانایی هەیە بە شێوەیێک داڕێژراوە کە لە بەرانبەر بای تونددا بە خێرایی ۱۵۷ کیلۆمەتر بە باشی خۆڕاگری بکات.
پێشتر ئەم سیستەمە فڕینە بۆ ئامانجی سەربازی ئەرتەشی ئەمریکا داڕێژرابوو و سەیر ئەوەیە کە لە ساڵی ۲۰۱۲ەشدا یەکەم فڕینی خۆی ئەنجام داوە.
ئەم فڕۆکە دەتوانێت لە ئەو فڕینەدا بۆ ماوەی ۵ ڕۆژ لە ئاسمان لە حاڵەتی گەڕۆکدا ماوە و تا ۱۰ تۆن باریش لەگەڵ خۆی بێڵێتەوە. لە ئەو فڕینەدا Airlander۱۰ تا بەرزایی ٦۱۰۰مەتری چووە سەرەوە و گەیشتە خێرایی ۱٤٨کیلۆمەتر لە کاتژمێردا.
بە ئەم حاڵەوە بە هۆی هۆکاری تەکنیکییەوە، پڕۆژەکە لە ساڵی ۲۰۱۳ ڕاگیرا و ئێستا بە بەڕۆژکردنەوەی زیاد و ئەنجامی چاکسازیی بنەڕەتی وەکوو سیستەمێکی فڕینی ناسەربازی سەری لە بەریتانیاوە دەرهێناوە.
Your Comment