بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حسێنی مانۆڕ و لەشکەرکێشان و دروست کردنی ئامادەیی بۆ هاتنی ئیمام زەمانە، موکبدارەکانیش پێشەنگی ئەو مانۆڕەن بۆ هاتنی ئیمام زەمانن.
قائانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ لە پاڵ بارەگای ئیمام حسێن کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بە بەشداری نوێنەرانێک لە 62 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوە دەچێت کە زیاتر ئەهلی سوننەن، ئەوان لە ئەو کۆبوونەوە کۆ دەبنەوە تا سەبارەت بە یەکێک لە پرسە گرینگەکانی جیهانی ئیسلام واتا فەلەستین گفتوگۆ بکەن؛ ئەوە بە بەرەکەتی ئەربەعینی حسێنییە و ئەو جووڵەیە ڕۆژبەڕۆژ بەرەو پێش دەڕوات.
Your Comment