بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا ئال فایع سەربازی خانەنشین کراوی سعوودی و کارناسی کاروباری ستراتیژی و ئەمنیەتی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک جەختی کرد: پێوەندی نێوان عەرەبستان و ئێران لە مانگی مارسی ڕابردووەوە تا ئێستا زۆر باش چووەتە پێشەوە.
ناوبرو لە درێژەدا زیادی کرد: ڕەتوی جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامە لە ئەو کاتەوە تا ئێستا دەستی پێکردووە. ئێمە لابردنی ڤیزەی گەشتیاری لە نێوان دوو وڵاتەکە لە چوارچێوەی گەڕانەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان عەرەبستان و ئێران بەدوور لە چاوەڕوانی نازانین.
ئال فایع زیادی کرد: ئەو پێوندییە لایەنی ئەرێنی لە بواری ئابووری و بازرگانی و هەروەها ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی بۆ دوو وڵاتەکە دەبێت. ئەوان دەتوانن ناوچە گەشتیارییەکانی یەکتر باشتر بانسن.
Your Comment