AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٨ ٢٢:١٥

سەرۆک کۆماری ئێران لە نیۆیۆرک:

دەسپێشخەریی ڕێبەری باڵای ئێران چارەسەری قەیرانی فەلەستینە

دەسپێشخەریی ڕێبەری باڵای ئێران چارەسەری قەیرانی فەلەستینە

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئایینزا جیاوازەکان لە ئەمریکا وتی: دەسپێشخەریی ڕێبەری باڵای ئێران چارەسەریی قەیرانی فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دووەم رۆژی سەفەری خۆی بۆ نیۆیۆرک لەگەڵ ژمارەیەک رێبەری ئایینەکان دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لەم دیدارەدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی دان بە خاڵە هاوبەشەکانی ئایینەکان، خوا پەرەستی ، بانگهێشت بۆ جێبەجێ کردنی دادپەروەری لە کۆمەڵگای مرۆڤی و دژایەتی لەگەڵ ستەم و زوڵم راسپاردەیی سەرەکی پێغەمبەران بووە.وتی: زڵم‌کردن بە خەڵکی مەزڵۆمی فەلەستین پەیوەندی بە دینی یەهوودەوە نییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەسپێشخەریی ڕێبەری باڵای ئێران لە بارەی پرسی فەلەستینەوە بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لە نێوان فەلەستینییەکان لەوانە مەسیحی، جوولەکە و‌موسڵمان بە چاودێری رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رێگایەکی دادپەروەرانە بۆ چارەسەری قەیرانی فەلەستینە.

News ID 47377

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha