AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٩ ١٦:١٦

مێهر لێکی دایەوە؛

ئەمریکا لە سووریا ڕووی کردووەتە پلەنی "B"

ئەمریکا لە سووریا ڕووی کردووەتە پلەنی "B"

ئەمریکا بە پێکهێنان، تەیار کردن، پەروەردە و پڕچەک کردنەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش، پاڵپشتی لە میلیشیاکان و هان دانی دانیشتووانی باشووری سووریا بە ئامانجی سەرەکی دابینی ئاسایشی ئیسرائیل دووبارە چالاک بووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە ساڵی 2011 قەیرانی سووریا دەستی پێکرد و تیرۆریستەکان لە سەرتاسەری جیهانەوە بە یارمەتی ئەمریکا و ڕۆژاوا بەرەو سووریا کەوتنە ڕێ. ڕۆژاواییەکان بەتایبەتی ئەمریکا بە پێکهێنان، تەیار کردن، پەروەردە و پڕچەک کردنەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە داعش، پاڵپشتی لە میلیشیاکان و هان دانی دانیشتووانی باشووری سووریا بە ئامانجی سەرەکی دابینی ئاسایشی ئیسرائیل بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە درێژەدا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هاتنە مەیدانی شەڕ لە سووریا. لە کاتی شکستی داعشەوە وەکوو بازووی سەربازی ئەمریکا لە سووریا، سەربازانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ بوونە جێگرەوەی تیرۆریستەکانی داعش و ڕێک دوای ئەوانیش دەستیان کرد بە هەڵکۆڵین و دزینی نەوتی سووریا و کوشتوبڕی خەڵک.

لە ئێستادا بەشگەلێکی گەورە لە پارێزگاکانی حەسەکە، دەیرەزوور و ڕەقە کە خاوەن نەوت و وزەن لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و هەسەدەدایە. ئەمریکاییەکان هەروەها لە باشووری سووریا هاوسنوورە لەگەڵ ئوردن و عێڕاق و دوو بنکەی لە ناوچەی ئەلتنف کردووەتەوە و تێیدا تیرۆریستەکانی پەروەردە کردووە و دەیکات.

ئامانجی وەیشوومەی ئەمریکا لە سووریا

هەوڵ بۆ دابەش کردنی سووریا

دابینی ئاسایشی ئیسرائیل

پێکهێنانیپێکهاتەی نوێی چەکدار

یەکگرتوو کردنی سیخوڕەکان و هاوپەیمانەکانی خۆی دروست کردنی هاوئاهەنگی لە نێوانیدا لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی سووریا

داخستنی ڕێگای عێڕاق و سووریا و لوبنان بەسەر بەرەوی بەرخۆدان و سنووردا کردنەوەی پێوەندی ستراتیژیکی نێوان ئێران و سووریا و کۆنترۆڵی سنورەکانی عێڕاق و سووریا بە ئامانجی دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا.

ڕێگری لە بوونی چین لە سووریا لە ڕێگای دروست کردنی لەمپەرەوە و هەروەها سنووردا کردنەوەی ڕۆڵی ڕووسیا .

ئامادە کردن و تەیار کردنی هێزەکانی سەر بە خۆی بۆ بەرەوڕوو کردنەوەیان لەگەل بەرەی بەرخۆدان.

گوشار بۆ جێبەجێ کردنی پلەنی بی

گرینگترین هۆکاری بوونی ئەمریکا لە سووریا دابینی ئاسایشی ئیسرائیلە.

سووریا ئێستا لە بەرانبەر پیلانی ئەمریکی - ئیسرئایلیدایە کە ئامانجی دابەش کردنی ئەو وڵاتە لە ڕێگای پاڵپشتی لە جووڵەکانی سویداء لە باشوور و کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتە.

بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو پیلانە نابێت بخرێتە ئەستۆی سووریا و ئەبێ وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان بچنە یارییەوە چونکوو بۆ هەمووان هەڕەشەیە. ئەو گوشارە ڕۆژ بەڕۆژ لەسەر سووریا زیاتر دەبێتەوە و ئەگەر لەمپەر نەخرێتە سەر ڕێگای ئەمریکا و هاوپەیامنەکانی چالاکیان زیاتر دەبێتەوە.

بە ڕوانین بە ڕووداوەکانی یەک مانگی ڕابردووی سووریا دەتوانین لە ئاستی پیلان لە دژی سووریا تێبگەین. وادیارە درۆی گەڕاندنەوەی سووریا بۆ باوەشی جیهانی عەرەب پلانێکی لە پێشەوە ذاڕێژراوە بۆ سەرقاڵ کردنی خەڵک و بەلاڕێ بردنی ڕوانینەکان لەسەر گەڵاڵەکانی ئەمریکایە.

وادیارە تا ئێستا ئەمریکا بە پیلانەکانی نەگەییشتووەتە ئامانجەکەی و ئێستا ڕووی کردووەتە پلەنی بی کە بریتیە لە پێکهێنانی ناوچەی سەربەخۆی ئیداری و سیاسی سەربەخۆ لە سێ ناوچەی سووریا، بریتی لە سوەیداء و دەرعا لە باشوور وەکوو قەڵغانێک بۆ بەرگری لە ئیسرائیل، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕێبەری کوردەکان و باکووری ڕۆژاوای سووریا بە پاڵپشتی تورکیا.

ئامانجی ئەوەیە کە سەرەتا بە زۆرەملێ و برسی هێشتنەوەی گەلی سووریا خەونی ئەو سێ ناوچە بێتە دی و لە درێژەدا بە پاڵپشتی ئەمریکا، گەڵاڵەیەکی مەترسیدارتر جێبەجێ بکرێت و دوور لە چاوەڕوانی نییە کە ئەگەر کارێک نەکرێت، کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سویدا و دەرعاش ببینین و ئامانجەکەشی ئاسایشی گولان و ئیسرائیلە.

بەڵگە بۆ مەترسیداربوونی دۆخەکەش دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش کە ئەمریکا لە پشتیەتی و ئامانجەکەشی ناسەقامگیر کردنی سووریایە.

News Code 47267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha