AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٦ ١٧:٢٣

سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران:

ئالبانی دەبێ تیرۆریستانی گرووپی مونافقین ڕادەستی ئێران بکاتەوە

ئالبانی دەبێ تیرۆریستانی گرووپی مونافقین ڕادەستی ئێران بکاتەوە

سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران وتی: ئالبانی دەبێ مونافقین ڕادەستی ئێران بکاتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ ئەلعالەم وتی: ئێمە داوا لە وڵاتانی دیکە کە گرووپی تیرۆریستی مونافقینی تێدایە دەکەین، لە خاکی خۆیان دەریان بکەن یان بۆ دادگایی کردن ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بکەنەوە.

غەریب ئابادی لەو دیمانەیەدا سەبارەت بە کردنەوەی دۆسیە بۆ مونافقین و بەدوا داچوون بۆ جەنایەتە کانی ئەم گرووپە تیرۆریستیە، گۆڕینەپەی زیندانیانی نێوان ئێران و ئەمریکا، دەستبەسەر کرانی حەمید نووری و دەرکردنی سزانامە بۆ تۆمەتبارانی تیرۆری حاجی قاسم سولەیمانی قسەی کرد.

وتیشی: ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تا ئەمڕۆ زۆر کراوەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و بە گوێرەی ئاماری چەند ساڵ لەمەوپێش ، زیاتر لە 17 هەزار کەس لە خەڵکی بێ تاوانی ئێران لە لایەن تیرۆریستانەوە تیرۆر کراون.

راشیگەیاند: ئێمە هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان دەبێ وڵامدە. بکەین و رێگە نادەین ئەم گرووپانە بە کردەوەکانیان ئاسایشی وڵاتمان بخەنە مەترسیەوە و ژیان لە خەڵک تێک بدەن.

سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکاش وتی: لە پێناو پشتیوانی ئێران لە هاووڵاتیانی خۆی ئەم کارە دەکرێت .

زیادیشی کرد: بریاڕ دراوە ژمارەیەک هاووڵاتی ئێران کە بە ناحەق و لەبەر تۆمەتی پڕوپووچی وەک شکاندنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەستبەسەر کراون ئازاد بکرێن و لە بەرانبەریشدا ژمارەیەک هاووڵاتی ئێرانی کە تەبەعەی ئەمریکاشن، ئازاد دەکرێن.

News Code 47239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha