AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١٤:٥٨

دەستغەیب لە دیداری باڵوێزی عێڕاق:

پەیوەندی ئێران و عێراق دەبێ لە هەموو بوارێکەوە پەرەبسێنێت

پەیوەندی ئێران و عێراق دەبێ لە هەموو بوارێکەوە پەرەبسێنێت

سەرۆکی گشتی دیوانی موحاسباتی ئێران وتی: دیوانی موحاسبات وەکوو بەشی چاوەدێری دەسەڵاتی یاسادانەری ، درێژە دەداتە ڕۆڵی ئاسانکاری خۆی لە گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسیر عەبدولموحسێن عەبدوڵڵا، باڵوێزی عێراق لە ئێران لەگەڵ سەرۆکی گشتی دیوانی موحاسباتی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

دەستغەیب ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری نێوان دوو وڵاتەکەی بە پێ هاوبەشییەکانی ئێستا، کەم وەسف کرد و بە جەخت لەسەر گرینگایەتی بەکارهێنانی سەرجەم دەفرایەتیە سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکان، داوای پەرەسەندنی زیاتری پیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی کرد.

سەرۆکی گشتی دیوانی موحاسباتی ئێران وتی: دیوانی موحاسبات وەکوو بەشی چاوەدێری دەسەڵاتی یاسادانەری ، درێژە دەداتە ڕۆڵی ئاسانکاری خۆی لە گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ.

هەروەها باڵوێزی عێراقیش وتی: هاوبەشی لە بواری فەرهەنگی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و .. ئاوا دەکات کە پێوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکان زیاتر ببێتەوە.

News Code 47214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha