AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١٣:٤٦

بەرپرسێکی هاوپەیمانی فەتح شرۆڤەی کرد؛

ڕۆڵی ئەمریکا لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە کەرکووک

ڕۆڵی ئەمریکا لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە کەرکووک

بەرپرسێکی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای کەرکووک .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی زوبەیدی بەرپرسێکی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە گۆڕانکارییەکانی پارێزگای کەرکووک یارییەکی سیاسیاسی دێتە ئەژمار کە ئامانجی گەڕاندنەوەی دزە و کۆنترۆڵی پارتی بۆ ئەو پارێزگایەیە.

ناوبراو زیادی کرد: پارتەکەی بارزانی جارێک لە ساڵی 2017 لە کارتی کەرکووک بۆ بەڕێوەبردنی گشت پرسی سەربەخۆیی کەڵکی وەرگرتووە و ئەو کارتە چی دیکە کارایی نییە. لە پشت پرسی کەرکووکەوە چەندین لایەن وەستاون. هۆکاری هەر قەیرانێکی سیاسی، ئابووری و ئەمنی کە عێراق بەرەوڕووی دەبێتەوە ئەمریکا و سیخوڕەکانی لە ناوخۆن.

زوبەیدی وتیشی: کەرکووک پارێزگایەکی عێراقە و ئەبێ هەموو چینەکانی دانیشتووی بپارێزرێن.

پێشتریش هەندێک سیاسەتوانی عێڕاق ڕایانگەیاندبوو کە جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قووڵایی خاکی سووریا هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەرکووک گوماناوییە و گەڵاڵەی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ کردنە ئامانجی دانیشتووانی ئەو پارێزگا داڕێژراوە.

News ID 47212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha