بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند کە توانیمان هەڵاوسان لە 60 لەسەدەوە بۆ 46 لەسەد دابەزێنین.
ڕەئیسی وتی: لە وڵاتدا هیوا دروست بووە. گەشەی بەرهەمهێنان بۆ سەدا 6 بەرز بووەوە و دۆخی بێکاری لە 23 پارێزگا بەتواوەتی گۆڕانی بە سەردا هات.
ناوبراو وتیشی: دوژمن بەدوای گۆشەگیر کردنی ئێران لە جیهاندا و بێ هوا کردنی خەڵک لە ناوخۆوە بوو کە لە هەر دوو بواردا شکستی هێنا.
ڕەئیسی وتیشی: ئێمە ڕامانگەیاند کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا دۆسیەی ئێمە نییە و دۆسیەی زۆرمان لەبەردستە. پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دۆست و هاوبیرمان شوێنگیری کرد. ئاستی پێوەندی بازرگانی و ئابووری ئێمە لەگەڵ وڵاتنی دراوسێ و هاوبیر سەدا 14 گەشەی هەبووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەندامێتی لە شانگهای و بریکس نیشانی دا ئێرانی ئیسلامی ستراتیژی و دەفرایەتی هەیە و دوژمن لە گۆشەگیر کردنی ئێران شکستی هێنا.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند کە ئێمە کورسی دانوستانمان بەجێنەهێشت بەڵکوو ئەمریکا بوو کە کشایەوە و دواتریش هەر خۆیان وتیان کە دەگڕینەوە سەر کورسی دانوستان.
Your Comment