بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ئەحمەدی وتی: تەرمی ئەو پیاوە 41 ساڵانە، دوێنێ لە ژێر یەکێک لە دوورگە بچووکەکانی گۆمی زرێبار دۆزرایەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەو 23 ڕۆژەدا چەندین مەلەوان لە شارەکانی بووکان، تەبرێز و سنە بۆ دۆزینەوەی هیوا مەحموودی نیاهاتنە زرێبار، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
ئەحمەدی زیادی کرد: دوێنێ 25 ی پووشپەڕ مەلەوانێکی کرماشانی بە یارمەتی مەلەوانێکی مەریوانی توانیان تەرمی ئەو پیاوە مەریوانییە بدۆزنەوە.
Your Comment