AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٨ ١٠:٢٨

بە ئاماژە بە هێرشی هێزەکانی تورکیا؛

وەزیری بەرگری عێڕاق: سەروەری وڵات هێڵی سووری ئێمەیە

وەزیری بەرگری عێڕاق: سەروەری وڵات هێڵی سووری ئێمەیە

وەزیری بەرگری عێڕاق بە هۆشداریی تورکیای خستە بەردەنگەوە و ڕایگەیاند کە سەروەری عێڕاق هێڵی سووری ئێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سعوودی ئەلحەدەس، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق جەختی کرد: ئێمە ئەبێ پرسی هێرشەکانی تورکیا بە شێوەی سیاسی چارەسەر بکەین. سەروەریی عێڕاق هێڵی سووری ئێمەیە. ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ تورکیا و ئێران هەیە کە لە بواری سیاسییەوە ئەبێ بیانپارێزین. لە هەمان حاڵیشدا بە ئەو دوو وڵاتە ڕایدەگەیێنین کە سەروەریی عێراق هێڵی سووری ئێمەیە.

ناوبراو وتیشی: خاکی عێڕاق بۆ هیچ وڵاتێک هۆی نیگەرانی نییە. ئێمە خوازیاری جێبەجێ کردنی مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی دراوسێین. حکومەتی عێڕاق بۆ تۆکمە کردنەوەی هێزی ئەرتەش و پڕچەک کردنی پلان دەڕێژێت.

News ID 46308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha