AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٧ ١٥:٣٦

بە ئامادەبوونی ڕەئیسی و پووتین؛

ئێران و رووسیا ڕێککەوتنێکی ستراتێژی گرینگیان واژۆ کرد

ئێران و رووسیا ڕێککەوتنێکی ستراتێژی گرینگیان واژۆ کرد

کۆماری ئیسلامی ئێران و رووسیا بە هێڵی شەمەندەفەر پێکەوە دەلکێن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە رێورەسمی واژۆی رێککەوتننامەی چێکردنی رێگای هێڵی ئاسنی، ڕەشت _ ئاستارا کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو، وتی: ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرینگ و ستراتژیکە بۆ پەرەدان بە هاوکاری دوو وڵات.

رەئیسی وتی: هاوکاری ئێران و رووسیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تۆکمە بۆتەوە و پەرەی سەندووە.

وتیشی: ئەم رێککەوتنە تەنیا بە هاوکاری ئێران و رووسیا سنووردار ناکرێتەوە و ئەو و اتانەی کە لە سەر ڕێگای کۆریدۆری رێگای ئاسنی باکوور_ باشووردان ، کەڵکی لێوەردەگرن.

رەئیسی رایگەیاند کە ئەم ڕێگایە لە ئاسیای رۆژهەڵاتی و باشووری تا قەفقاز و باکووری ئەورووپا پێکەوە دەلکێنێت.

ڕاشیگەیاند کە رووسیا و هەموو ئەو وڵاتانەی کە لەو رێگایەدان باش دەزانن کە ڕێگای ئێران، هەرزانترین و نزیکترین ڕێگایە بۆ چالاکی بازرگانی ، ئابووری و تڕانزیتی لە ناوچەکە.

News Code 46013

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha