AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٤ ١٧:٥٧

ناوەندەكانی دەنگدان داخران؛

ژماردنی دەنگەکان لە تورکیا بەردەوامە/ئەردۆغان لەپێشەوەیە+ وێنە

ژماردنی دەنگەکان لە تورکیا بەردەوامە/ئەردۆغان لەپێشەوەیە+ وێنە

پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی تورکیا كۆتاییهات و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەوە ناوەندەكانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا كرایەوە، كەمێك لەمەوبەر و لەكاتژمێر 5:00 پرۆسەكە كۆتاییهات و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران.

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28هەمین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشداربوون.

پارتەکان بە پێنج هاوپەیمانی جیا کە بریتیین لە هاوپەیمانانی "جمهور، میللەت، ئاتا، کار و ئازادی و یەکێتیی هێزی سۆسیالیست" بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.

بەگوێرەی ئەو دەنگانەی كە تا ئێستا جیاكراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی هاوپەیمانی جمور لەریزی پێشەوەیە و 55.46%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، تا ئێستا 20.02%ی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا جیاكراوەتەوە و بەگوێرەی ئەنجامەكانیش، رەجەب تەیب ئەردۆگان كاندیدی هاوپەیمانی جمور 55.46%ی دەنگەكان، كەمال كلیچدار ئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت 38.57%ی بەدەستهێناوە.

بۆ هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی توركیاش، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) 46.22%ی دەنگەكان، هاوپەیمانی جمور 64.76% ، پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) 15.65% و هاوپەیمانی میللەت 23.17%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

ژماردنی دەنگەکان لە تورکیا بەردەوامە/ئەردۆغان لەپێشەوەیە+ وێنە

News ID 45994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha