AP ١٤٠٢ گوڵان ٢٣ ٠٧:٠٦

عێراق هەواڵی نوێ لە هەناردەی نەوت دەدات؛

هەرێمی کوردستان دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە دوور دەزانێت

 هەرێمی کوردستان دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە دوور دەزانێت

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە بۆ ناردنە دەرەوەو بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیاکاندا ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە بۆ ناردنە دەرەوەو بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان‌و چاوەڕوانی وەڵامی تورکیان بۆ ئەوەی سبه‌ینێ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

عاسم جیهاد ئاشكرایكردوه‌، "ڕێوشوێنەکانی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم تەواوبون، لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەبازاڕکردنی نەوتدا گفتوگۆ کراوەو وەزارەتی نەوتی عێراقیش ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت باس له‌وه‌ش ده‌كات کە "لەگەڵ لایەنی تورکی لەسەر دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم ڕێککەوتوین، بەشێوەیەک ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکەین".

جگە لەڕاگرتنی 450 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لەدوای بڕیارەکەی ژوری ناوبژیوانی دادگای پاریس، هەناردەکردنی نزیکەی 75 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیش ڕاگیراوە کە پێشتر لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان‌و بەتورکیادا ڕەوانەی دەرەوە دەکرا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی لەڕۆژی شەممە بەدوور زانی.

News ID 45972

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha