AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٠ ٢٠:٤٢

لە گفتوگۆ لە گەڵ بەشار ئەسەد؛

سەرۆک کۆماری ئێران: داهاتووی روون و هیوابەخش هی بەرەی بەرخۆدانە

سەرۆک کۆماری ئێران: داهاتووی روون و هیوابەخش هی بەرەی بەرخۆدانە

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا وتی: جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی نیشانەی لاوازی و دەرخەری داهاتووی روونی بەرخۆدانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆ لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا باسی لە دوایین گۆرانکارییەکانی فەلەستینی داگیر کراو کرد.

رەئیسی وتی: نیزامی جیهان لە بەرژەوەندی بەرەی بەرخۆدان و دژی ئیستکبار و رژێمی زایۆنی خەریکە بگۆڕدرێت.

وتیشی: جەنایەتی ئەم رژێمە نیشانەی لاوازی و دۆش داماوی ئەوە و دەرخەری ئەوەیە کە داهاتوو بۆ بەرەی بەرخۆدان ڕوون و هیوا بەخشە.

لای خۆیشیەوە بەشار ئەسەد رایگەیاند کە نیشانەی هەڵوەشانەوەی ئیسرائیل دەرکەوتوون.

News ID 45620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha