بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر داود فەتحی ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی تەربیەت مودەریس وتی: پرۆژەیەکیان بەدەستەوەیە کە تەکنۆلۆژیای یارمەتیدەرە بۆ چارەسەریی نەزۆکی و تێدا کەڵک لە هۆشی دەستکرد وەرگیراوە.
دوکتۆر فەتحی ڕایگەیاند: پرۆژەی (Assisted Reproductive Technologies ) بە کەڵک وەرگرتن لە رێکاری نوێ ئەندازیاری و هۆشی دەستکرد بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی نەزۆکی رێکخراوە.
بە وتەی ئەو دوکتۆرە بە گوێرەی ئامارەکان نزیک ۱۰ بۆ ۱۵ لەسەدی هاوسە ان دەبێ لە شێوازی دەرمانی بۆ منداڵ بوون کەڵک وەرگرن و بە ئاسایی منداڵیان نابێت.
وتیشی : تەنانەت بە شێوازی لیقاحی دەستکردیش واتا In Vitro Fertilization (IVF) کە سپێرم و توخمەکی خودی هاوسەران لە تاقیگە تێکەڵ دەکرێت و دوایی دەگوازرێتەوە بۆ رەحمی خانمەکە هێشتا لە جیهاندا نزیک بە 40 لەسەد ئەگەری سەرکەوتن هەیە کە ئێمە بەم تەکنۆلۆژیا دەتوانین ئەگەری سەرکەوتنەکە زیاتر بکەینەوە.
زیادیشی کرد: جیاکردنەوەی سپێرم و توخمەکی زۆر باش و بێ کێشە کە شانسی دروست بوونی جەنین زیاتر دەکاتەوە بەم تەکنۆلۆژیا مومکین دەبێت کە بە هۆشی دەستکرد دەکرێت.
Your Comment