بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومهر نووسراوێكی بڵاوكردوهتهوه و نووسیویهتی: "بەم بڕیارەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس كۆتایی بەگرێبەستی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا هێنرا، ئەو گرێبەستەی کە نەوتی پێ ڕەوانەی بەندەری جیهان دەکراو بابەتی ئەمنی تێدابو".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو گرێبەستەی کە نە پەرلەمانی کوردستان و نە عێراقیش ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی نەبون، لەدەسەڵاتی هەرێمێش نەبوە گرێبەستێکی وەها لەگەڵ دەوڵەتێک ئەنجام بدات.
شهوی 24ی ئهم مانگه، عێراق بەفەرمی لەلایەن تورکیاوە ئاگادارکرایەوە، کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی ههناردهكردنی نهوتی خاوی ههرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری دەرکرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارهیهوه رایگەیاند، "ئهو بڕیاره گورزێکی دیکەیە لە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی عێراق دراوه".
ماڵپەڕی "ئارگوس میدیا" لهزاری سهرچاوهیهكهوه بڵاویكردهوه، تورکیا رایگەیاندوە، رێگە نادات ئەو بارانەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانهوه هەڵدەگرن، بەبێ رەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا، بەندەری کەناراوەکانی جەیهان بەجێبهێڵن.
Your Comment